Haydar Karaalp
09 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 09 ئادار 2021
بەغدا - AA
لە ئاکامی تەقینەوەی بۆمبێک لەناو کۆنتەینەرێکی خۆڵ و خاشاکدا لەسەر رێگای مەزاری ئیمام موسای کازم لە بەغدای پایتەختی عێراق، هەشت کەس برینداربوون.
بەپێی راگەیەندراوێکی تۆڕی میدیای ئاسایشی سەربە حکوومەتی عێراق، لەناو کۆنتەینەرێکی خۆڵ و خاشاکدا لە نزیک پردی ئەئیمە کە ناوچەی کازمییە و ئەعزەمییە بەیەکەوە دەبەستێتەوە، بۆمبێک تەقیوەتەوە و لە ئەنجامدا، هەشت کەس برینداربوون.
پێش ساڵیادی مردنی حەوتەمین ئیمامی شیعەکان، موسا کازم کە دوای دوو رۆژی دیکە دەست پێ دەکات، شیعەکان لە پارێزگاکانی باشوورەوە بەرەو مەزاری کازمییەوە رێدەکەن.
لە کازمییە و زۆرێک لە ناوچەکانی دیکەی بەغدا، چادر هەڵدراوە و خواردن و خواردنەوە بە خۆڕایی بەسەر خەڵکیدا دابەش دەکرێت.