Rawan Subhi Obaiullah
19 کانوونی دووەم 2026•نوێکردنەوە: 19 کانوونی دووەم 2026
دهۆک - AA
بەپێی زانیارییە وردەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، بوومەلەرزەکە لە کاتژمێر 07:48 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ ڕوویداوە. چەقی بوومەلەرزەکە تەنها 4.6 کیلۆمەتر لە سەنتەری شاری دهۆکەوە دوور بووە و لە قووڵایی 12 کیلۆمەتر لە ژێر زەویدا تۆمارکراوە.
بەهۆی نزیکیی چەقەکەی لە سەنتەری شار، ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتووانی دهۆک هەستیان بە لەرزینەکە کردووە، هاوکات، بەپێی چەندین گرتە ڤیدیۆیی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبوونەتەوە، بەهۆی بەهێزیی لەرزینەکە لە ناو سەنتەری شار، درز کەوتووەتە دیوار و بنمیچی چەند خانوویەک و لە هەندێک شوێنیش جامی ماڵان شکاون.