Heman Hussein Yaseen
04 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 05 تشرینی یەکەم 2021
ههولێر - AA
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی سەردانی ناحیەی عەنکاوەی کرد و لەگەڵ بەڕێوەبەری فەرمانگەکانی ناحیەکە کۆبووەوە و دواتر لە پەیامێکدا بڕیاری بەقەزابوونی ناحیەکەی راگەیاند.
مەسرور بارزانی لە میانی سەردانەکەیدا گوتی: ''خۆشحاڵم کە جارێکی دیکە سەردانی شارەدێی عەنکاوەم کرد، بێگومان عەنکاوە بووەتە شوێنی ئاشتەوایی و پێکەوە ژیان، ھیوادارم ئەم ئەم ئاشتەواییە بەرەو پێش بچێت''.
مەسرور بارزانی گوتیشی: ''وەزیری ناوخۆ و پارێزگاری ھەولێر و ئەنجوومەنی پارێزگا رادەسپێردین بۆ ئەوەی ناحیەی عەنکاوە بکرێت بەقەزا''.
ناحیەی عەنکاوە سەربە قایمقامیەتی قەزای ناوەندی ھەولێرە و دانیشتووانی ٤٠ ھەزار کەسە کە سەدا ٩٠یان کریستیانن و سەدا ١٠یان موسڵمانن.
عەنکاوە ١٤ کڵێسای مەزھەبی و زیاتر لە ٢٠ کۆمەڵە و یانەی رۆشنبیریی لە ناحیەی عەنکاوە هەیە، ھەروەھا زانکۆی کاسۆلیکی کە زانکۆیەکی جیھانییە و لەلایەن ڤاتیکانەوە پشتگیریی دەکرێت لەخۆگرتووە.
لە کاتی پەلاماری تیرۆریستانی داعش بۆ ناوچە جیاجیاکانی عێراق بەتایبەتیش مووسڵ و دەشتی نەینەوا، بەشێکی زۆری کریستانەکانی ئەو ناوچانە روویان لە ناحیەی عەنکاوە کرد و تا ئێستاش بەشێکی زۆریان وەک ئاوارە لەو شوێنە ماونەتەوە.