Zana Natık Kerem
04 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 04 تشرینی یەکەم 2021
ھەولێر ــ AA
لە ئاکامی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق، حەشارگەیەکی داعش لە پارێزگای دیالە رۆژھەڵاتی ئەو وڵاتە، خاپوور کرا.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە پشت بەستن بە زانیارییە ھەواڵگرییەکان، فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق، حەشارگەیەکی داعشیان لە دۆڵی سەللاب باکووری رۆژھەڵاتی پارێزگای دیالە بۆردومان کردووە.
بەپێی راگەیەندراوەکە لە ئاکامی بۆردومانەکەدا، حەشارگەکە خاپوورکراوە.