Fakhradin Ibrahim Mohammad
30 نیسان 2024•نوێکردنەوە: 30 نیسان 2024
ھەولێر - AA
بە پێی بڕیارێکی حکوومەتی فیدڕاڵی عێراق، زیادکردنی نرخی بەنزین لەو وڵاتە لە سبەی چوارشەممەوە، دەچێتە واری جێبەجێکردنەوە.
بە پێی ڕاگەیەندراوێکی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرھەمە نەوتییەکانی عێراق لە سبەی چوارشەممەوە، ١ی ئایاری ٢٠٢٤، بڕیاری زیادکردنی نرخی بەنزین جێبەجێ دەکرێت.
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، ٢٦ی ئاداری ٢٠٢٤ بڕیاری دابوو نرخی ھەر لیترێک بەنزینی موحەسەن بە ٨٥٠ دینار و نرخی ھەر لیترێک بەنزینی سوپەریش ببێتە هەزار و ٢٥٠ دینار. لە ئێستادا ھەر لیتر بەنزینی موحەسەن بە ٦٥٠ دینار و بەنزینی سوپەریش بە ھەزار دینار دەفرۆشرێت.
لە عێراق سێ جۆری بەنزین هەیە کە ئەوانیش نۆرماڵ، موحەسەن و سوپەرن کە بە ھۆی ھەرزانییەکەیەوە، بەنزین نۆرماڵ زۆرترین خواستی لەسەرە. حکوومەتی عێراق ھیچ بڕیارێکی بۆ زیادکردنی نرخی بەنزینی نۆرماڵ دەرنەکردووە و لە ئێستادا لە بەنزینخانەکانی عێراق نرخی ھەر لیترێک بەنزینی نۆرماڵ بە ٤٥٠ دینار دەفرۆشرێت.