Zana Natık Kerem
25 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 25 کانوونی دووەم 2021
ھەولێر ــ AA
فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانیيەتی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە ھێرشێکدا، حەشارگەیەکی داعشی لە سنووری پارێزگای سەڵاحەددین باکووری عێراق، بۆردومانکرد.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، پشت بەستن بە زانیارییە ھەواڵگرییەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی سەبارەت بە بوونی شانەیەکی تیرۆریستی لە چیای مەکحول باکووری پارێزگای سەڵاحەددین، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەمە فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانيیەتی نێودەوڵەتی دژبە داعش بە ھەماھەنگیی لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە ھێرشێکدا، حەشارگەیەکی داعشیان لە ناوچەکە، بۆردومانکردووە و ھاتووە:
"دوای گەیشتنی ھێزە ئەمنییەکان بەو حەشارگەیەی کە بۆردومانکراوە، ژمارەی ئەو تیرۆریستانەی داعش رادەگەیەنیین کە لە بۆردومانەکەدا کوژراون".