Arif Yusuf,Zana Natık Kerem
29 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 30 تشرینی یەکەم 2019
بەغدا ــ AA
كۆمیسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ لە عێراق رایگەیاند كە شەوی رابردوو هێزە ئەمنییەكان توندوتیژییان بەرامبەر بە خۆپیشاندەرانی كەربەلا بەكارهێاوە.
لەوبارەوە ئەندامی كۆمیسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ، عەلی بەیاتی راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە کە تیادا هاتووە "زانیارییە بەراییەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە شەوی رابردوو توندوتیژی بەرامبەر بە خۆپیشاندەرانی كەربەلا بەكارهێندراوە".
عەلی بەیاتی ئاماژەی بەوەشكردووە كە شەوی رابردوو رەوشی شاری كەربەلا بە هۆی بەكارهێنانی گازی فرمێسكڕێژەوە لە لایەن هێزە ئەمنییەكانەوە بەجۆرێك مەترسیداربووە كە زۆرێك لەو كەسانەی تووشی هەناسەسواری بوون نەیان توانیوە بچنە نەخۆشخانە.
لە لایەكی دیكەوە میدیاكانی عێراق بڵاویانكردەوە ژمارەی ئەو كەسانەی كە لە میانی بڵاوەپێكردنی مانگرتنەكانی كەربەلا بوونەتە قوربانی، بەرزبووەتەوە بۆ ٢٠ كوژراو و ٦٠٠ بریندار، بەڵام كۆمیسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ رایگەیاندووە كە ژمارەی قوربانییەكان گەیشتووەتە ١٨ كوژراو و ٨٠٠ بریندار.
لە بەرامبەردا سوپای عێراق رەتیدەكاتەوە هیچ خۆپیشاندەرێك لە كەربەلا كوژرابێت و ئاماژە بەوە دەكات كە ٣٧ كارمەندی ئەمنی بریندار بوون.