Zana Natık Kerem
23 ئاب 2022•نوێکردنەوە: 23 ئاب 2022
ھەولێر ـــ AA
لە میانی ئۆپەراسیۆنێکی ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵییدا لە باشووری رۆژئاوای پارێزگای کەرکووک، حەشارگەیەکی داعش خاپوورکرا، ھەروەھا دەست بەسەر بڕێک تەقەمەنییدا گیرا.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە کە ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵیی، ئۆپەراسیۆنێکیان بۆسەر پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە ناوچەکانی دەورووبەری ناحیەی رەشاد سەربە قەزای حەویجە باشووری رۆژئاوای پارێزگای کەرکووک ئەنجامداوە.
راشیگەیاندووە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، حەشارگەی داعش خاپوورکراوە، ھەروەھا دەست بەسەر بڕێک تەقەمەنییدا گیراوە.
باسی لەوەش کردووە کە تەقەمنییەکان دوای ھەڵگرتنەوەیان لەلایەن تیمی ئەندازیاریی سەربە پۆلیسی فیدراڵییەوە لەناوبراون.