Zana Natık Kerem
14 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 15 کانوونی یەکەم 2020
ھەولێر ــ AA
دەستەی حەشدی شەعبی رەتیکردەوە کە فەوجێکی کوردی سەربە حەشدی شەعبی لە پارێزگای کەرکووک پێکھێنابێت و رایگەیاند کە ئەو دەنگۆیانەی لەوبارەیەوە بڵاوکراونەتەوە لە راستییەوە دوورن.
دەستەی حەشدی شەعبی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە "ئەو دەنگۆیانەی کە سەبارەت بە پێکھێنانی فەوجێکی کوردی سەربە حەشدی شەعبی لە پارێزگای کەرکووک بڵاوکراونەتەوە، رەت دەکەینەوە".
لە راگەیەنراوێکدا ھاتووە "لەکاتێکدایە ئەو دەنگۆیانە رەت دەکەینەوە، دووپاتی دەکەینەوە کە بوونی حەشدی شەعبی لە پارێزگای کەرکووک بۆ پاراستنی سەرجەم ھاووڵاتییانە، بەبێ جیاوازی".
باسی لەوەشکردووە کە ناوە ناوە دەنگۆی جۆراجۆر بۆ زیان گەیاندن بە ھێزەکانی حەشدی شەعبی بڵاودەکرێنەوە، بەڵام ئەوە ھیچ کاریگەری لەسەر ئەرکی ھێزەکانی حەشدی شەعبی نابێت لە کەرکووک.
ئەم رەتکردنەوەی حەشدی شەعبی دوای ئەوە هات کە رۆژی شەممەی رابردوو، پێکھێنانی یەکەم فەوجی کوردی سەربە حەشدی شەعبی لە پارێزگای کەرکووک باکووری عێراق، راگەیەندرابوو.