Haydar Karaalp
16 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 17 ئەیلوول 2019
به‌غدا - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ رایگەیاند کە له هێرشه‌كانی سه‌ر دامەزراوەکانی كۆمپانیای ئارامكۆدا، خاكی عێراق به‌كارنه‌هێنراوه.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تیی وه‌زیرانی عێراق، راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی پەیوەندی تەلەفۆنی نێوان سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ بڵاوكرده‌وه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، عه‌بدولمه‌هدی و پۆمپیۆ له پاڵ په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كاندا، تاوتوێی هێرشه‌كانی سه‌ر دامەزراوه‌كانی ئارامكۆیشیان كردووه.
له ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، "پۆمپیۆ رایگه‌یاندووه كه به‌پێی به‌ڵگه‌كانی به‌رده‌ستیان، روونكردنه‌وه‌كه‌ی حكوومه‌تی عێراق پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه كه رایگه‌یاندووە، خاكی عێراق بۆ هێرشی سه‌ر دامەزراوه‌كانی ئارامكۆ به‌كارنه‌هێنراوه".
حكوومه‌تی عێراق پێشتر ده‌نگۆكانی به‌كارهێنانی خاكی عێراقی له ئه‌نجامدانی هێرشه‌كانی سعوودیه‌دا ره‌تكردبووه‌وه.
- پەلاماركان بۆسەر سعوودیه
رۆژی شه‌ممه له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه هێرش كرایه سه‌ر دوو وێستگه‌ی نه‌وتی كۆمپانیای ئارامكۆ و له ئه‌نجامدا ئاگر له وێستگه‌كان كه‌وته‌وه.
له‌كاتێكدا هێرشه‌كان زیانی گیانی به‌دواوه نه‌بوو و هیچ لایه‌نێكیش تۆمه‌تبار نه‌كرابوو، حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن نووسراوێكیان بڵاوكرده‌وه و رایانگه‌یاند کە له رێگه‌ی 10 درۆنه‌وه هێرشێكیان له سعوودیه ئه‌نجامداوه.
حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن كه ئێران پشتگیری‌یان ده‌كات، به‌م دواییه چه‌ندین هێرشی مووشه‌كییان بۆسه‌ر سعوودیه ئه‌نجامداوه كه له لایه‌ن سیستمی به‌رگریی ئاسمانیی سعوودیه‌وه رێگرییان لێكراوه، هاوكات جار جاره‌ش له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه هێرشیان ئه‌نجامداوه.
ماوه‌یه‌كی زۆر له یه‌مه‌ن شه‌ڕ له نێوان حووسییه‌كان و هێزه‌كانی سوپای حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته‌دا كه سعوودیه و ئیمارات پشتگیریی ده‌كەن، به‌رده‌وامه.
راگەیەندرا كە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی نێوان سەرۆكوەزیرانی عێراق، عادل عەبدولمەهدی و وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، مایك پۆمپیۆ گفتوگۆ كراوە سەبارەت بە رەوشی سیاسی و ئەمنی ناوچەكە.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا.
نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق راگەیەندراوێكی سەبارەت بە ناوەڕۆكی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكە بڵاوكردەوە.
بەپێی راگەیەندراوەكە لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا، عادل عەبدولمەهدی و مایك پۆمپیۆ بەوردی سەبارەت بە رەوشی سیاسی و ئەمنی ناوچەكە گفتوگۆیان كردووە، هەروەها جەختیانكردووەتەوە لەسەر پتەوتركردنی پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و ئەمریكا.
ئەنجامدانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكە لە كاتێكدایە کە ناوچەی كەنداو بە هۆی ئەو هێرشەی كە لە لایەن حووسییەكانەوە بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان كرایە سەر دوو دامەزراوەی نەوت سەربە كۆمپانیای ئارامكۆ لە سعوودیە رووبەڕووی گرژی بووەتەوە.
پێشتر لە ژمارەیەك میدیا و تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی دەنگۆی ئەوە بڵاوكرابوویەوە كە لە خاكی عێراقەوە ئەو هێرشە ئەنجامدراوە، بەڵام حكوومەتی عێراق رەتیكردەوە كە لە خاكی عێراقەوە هێرش كرابێتە سەر دامەزراوەكانی نەوت لە سعوودیە.