Haydar Karaalp
16 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 16 ئەیلوول 2019
به‌غدا – AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجام داوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له ناوه‌ڕۆكی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه نه‌كراوه.
ئه‌نجامنه‌دانی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی عه‌بدولمه‌هدی و به‌رپرسانی ئه‌مریكا تا ماوه‌یه‌ك، مشتومڕی به‌دوای خۆیدا هێنابوو. چاوه‌ڕوان ده‌كرا کە دوای ده‌ستبه‌كاربوونیشی وه‌ك سه‌رۆكوه‌زیران عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌ردانی ئه‌مریكا بكات، به‌ڵام هێشتا ئه‌و سه‌ردانه‌ی ئه‌نجام نه‌داوه و ئه‌وه‌ش بووه‌ته جێی سه‌رنج.