11 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 12 حوزەیران 2020
دیالە - AA
رێکخراوی تیرۆریستیی داعش، سێ گولـلە هاوەنی ئاراستەی گوندی زەهرای سنووری پارێزگای دیالە رۆژهەڵاتی عێراق کرد.
ئەفسەر بە پلەی نەقیب لە پۆلیسی پارێزگای دیالە، حەبیب شممەری لە لێدوانێکیدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی هەواڵیی ئانادۆڵو ئەوەی ئاشکرا کرد کە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش بە چەکی هاوەن هێرشی کردووەتە سەر گوندی زەهرای لە سنووری پارێزگاکە.
حەبیب شممەری باسی لەوەیش کرد کە داعش سێ گولـلە هاوەنی ئاراستەی ناوچەیەکی چۆڵەوانی نزیک گوندەکە کردووە، هەرچەندە پەلامارەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتوەتەوە، بەڵام گولـلە هاوەنەکان بەر دوو خانوو کەوتوون و زیانی زۆر بەر خانووەکان کەوتووە.
ناوبراو ئەوەیشی خستەڕوو کە دوابەدوای هێرشەکە هێزێکی زۆری ئەمنیی رەوانەی ناوچەکە کراوە و ئۆپەراسیۆن دەستی پێکردووە.
رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە حوزەیرانی ٢٠١٤دا دەستی گرت بەسەر تەواوی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەددین و ئەنبار و بەشێکی پارێزگاکانی دیالە و کەرکووک-دا، دواتر سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق، حەیدەر عەبادی لە نۆی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧دا، سەرکەوتنی بەسەر رێکخراوەکەدا راگەیاند، بەڵام تا ئێستا تیرۆریستانی رێکخراوەکە ناوبەناو هێرش دەکەنە سەر ناوچە جیاجیاکانی ئەو پێنج پارێزگایە.