Zana Natık Kerem
04 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 04 تەمووز 2023
ھەولێر – AA
وەزارەتی بەرگریی عێراق دەستگیرکردنی دوو تیرۆریستی داعشی لە پارێزگای سەڵاحەددین باکووری ئەو وڵاتە راگەیاند.
وەزارەتی بەرگریی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانی سەربە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ھەواڵگریی و ئاسایش لە وەزارەتی بەرگریی، ئۆپەراسیۆنێکیان بۆسەر تیرۆریستانی داعش لە دەورووبەری قەزای زلوعییە باشووری رۆژھەڵاتی پارێزگای سەڵاحەددین ئەنجامداوە.
راشیگەیاندووە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، دوو تیرۆریستی داعش دەستگیرکراون.