Zana Natık Kerem
03 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 04 تەمووز 2023
ھەولێر ــ AA
لە میانی زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنی ھێزە ئەمنییەکانی عێراقدا لە پارێزگاکانی نەینەوا، بەسرە، ئەنبار و میسان دوو تیرۆریست و ٢٢ تۆمەتبار دەستگیر کران.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزە ئەمنییەکان، زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنیان لە پارێزگاکانی نەینەوا، بەسرە، ئەنبار و میسان ئەنجامداوە.
راشیگەیاندووە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکاندا، دوو تیرۆریست و ٢٢ تۆمەتبار دەستگیر کراون.