Zana Natık Kerem
07 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 07 ئادار 2023
ھەولێر – AA
لە میانی ئۆپەراسیۆنێکی ھێزەکانی سوپای عێراقدا لە پارێزگای کەرکووک باکووری ئەو وڵاتە، دوو تیرۆریستی داعش دەستگیرکران.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا لە باشووری پارێزگای کەرکووک، دوو تیرۆریستی داعش دەستگیر کراون.
راشیگەیاندووە کە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان، پاڵپشتی لۆجستییان بۆ تیرۆریستانی داعش لە باشووری کەرکووک گواستووەتەوە.
باسی لەوەش کردووە کە ئۆپەراسیۆنەکە، لەلایەن ھێزەکانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی ھەواڵگریی و ئاسایش لە وەزارەتی بەرگریی عێراق ئەنجامدراوە.