Zana Natık Kerem
07 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 08 ئادار 2023
ھەولێر – AA
وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، ئیڤان فایەق رایگەیاند کە ٩٥ ئاوارەی دیکەی پارێزگای دیالە بەشێوەیەکی ئارەزوومەندانە گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان.
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئیڤان فایەق رایگەیاندووە، ٩٥ ئاوارەی دیکە کە لە ژمارەیەک ناوچەی پارێزگای دیالە نیشتەجێبوون، گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان لە گوندەکانی عگێدات و فارس تەعان سەربە قەزای میقدادییە (شارەبان) باکووری رۆژھەڵاتی پارێزگای دیالە.
راشیگەیاندووە کە ئەو ئاوارانە دوای بنیتانانەوە و نۆژەنکردنەوەی خانووەکانیان، بەشێوەیەکی ئارەزوومەندانە گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان، ھەروەھا خزمەتگوازییەکانی ئاو و کارەبایان بۆ دابین کراوە.
بەھۆی ھێرش و پەلامارەکانی داعش بۆسەر بەشێک لە ناوچەکانی عێراق لە ھاوینی ٢٠١٤دا، نزیکەی ٥،٥ ملیۆن عێراقی دەربەدەربوون کە بەشێکیان وەک ئاوارە روویان لە ھەرێمی کوردستان کرد و بەشێکی دیکەشیان وەک پەنابەر روویان لە وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی ئەورووپا کرد.
لەچوارچێوەی ھەوڵەکانی حکوومەتی عێراق بۆ کۆتایی ھێنان بە دۆسیەی ئاوارەکان و داخستنی کەمپەکان، گەڕاونەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان بەردەوامە.