Gülşen Topçu
12 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 13 تشرینی دووەم 2019
دیالە ــ AA
راگەیەندرا كە لە ئاكامی هێرشێكی داعش بۆسەر كاروانێكی سوپای عێراق لە سنووری پارێزگای دیالە، چوار سەرباز كوژراون.
سەرچاوەیەك لە سوپای عێراق كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت بە ئاژانسی ئانادۆڵوی رایگەیاند كە كاروانێكی سوپا كەوتنە بۆسەیەكی تیرۆریستانی داعشەوە لە ناحیەی قەرەتەپە سەربە قەزای خانەقین رۆژهەڵاتی دیالە و بەهۆیەوە شەڕو پێكدادان لە نێوان هەردوولادا روویدا.
بە گوتەی سەرچاوەكە، لە ئاكامی شەڕ و پێكدادانەكەدا، چوار سەرباز كوژراون و حەوتی دیكەش برینداربوون.
دوینێ دووشەممە سوپای عێراق رایگەیاندبووە كە لە هێرشێكی ئاسمانی هێزەكانیاندا، ژمارەیەك حەشارگەی داعش لە ناوچەی حەمرین سەربە پارێزگای دیالە بۆردومانكراون و بەهۆیەوە چوار تیرۆریست كوژراون.