Sarmand Hameed
16 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 17 حوزەیران 2021
هەولێر - AA
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا لە هەفتەی داهاتووەوە دەوامی فەرمانگەکانی حکوومەت ئاسایی بکرێتەوە.
بە سەرپەرشتی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، کۆبوونەوەی ھەفتانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.
بە گوێرەی راگەیەندراوێکی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە گفتوگۆکردن بووە دەربارەی رێکخستنەوەی دەوامی دامەزراوەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و لەمبارەیەوە بڕیاردراوە لە ھەفتەی داھاتووەوە، دەوامی فەرمانگەکانی حکوومەت، ئاسایی بکرێتەوە.
پێشتر بەهۆی رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا نوێ، حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدابوو دەوامکردن لە فەرمانگەکانی حکوومەت بەشێوەی نۆرە بێت.