Zana Natık Kerem
16 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 16 تشرینی دووەم 2021
ھەولێر ــ AA
سوپای عێراق دەستگیرکردنی تیرۆریستێکی داعشی لە شاری مووسڵ سەنتەری پارێزگای نەینەوا رایگەیاند.
وەزارەتی بەرگریی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانی ھەواڵگریی و دژە تیرۆری نەینەوا لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا، تیرۆریستێکی داعشیان لە ناوچەی رەشیدییە بەشی چەپی مووسڵ، دەستگیرکردووە.
باس لەوەشکراوە، تیرۆریستە دەستگیرکراوەکە کە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواکرابوو، لەبەناو دیوانی جوند سەربە داعش چەکداربووە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو کە دەستگیرکراوەکە رادەستی لایەنی پەیوەندیدار کراوە بۆ ئەوەی رێوشوێنی یاسایی لەبەرامبەری بگیرێتەبەر.