13 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 14 ئادار 2021
ھەولێر - AA
شەوی رابردوو بەھۆی تەقینەوەی مینێکی چێنراوی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە لە دەڤەری سیدەکان بە ئۆتۆمبێلێکی پێشمەرگەدا، تەقیەوە، دوو پێشمەرگە بوونە قوربانی.
شەوی رابردوو لەمیانی تەقینەوەی مینێکی چێنراو لە دەڤەری سیدەکان بە ئۆتۆمبێلێکدا، پێشمەرگەیەک گیانی لەدەستدا و پێشمەرگەیەکی دیکەیش برینداربوو.
لەمباریەوە بەڕێوەبەری شارەدێی سیدەکان ئیحسان چەلەبی بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە رووداوەکە لە شوێنی سەر سنووربووە و ناوچەکە ساڵانێکی زۆرە بەھۆی بوونی پەکەکەوە ناسەقامگیرە.
مینەکە لە نزیک گوندی بێرکمی سەر بە شارەدێی سیدەکان تەقیووەتەوە، کە چەکدارانی پەکەکە چاندبوویان و لە ئەنجامدا بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان پەتڕۆڵدا تەقیووەتەوە کە دوو پێشمەرگەی تیادابووە و، بەھۆیەوە پێشمەرگەیەک شەھید و پێشمەرگەیەکیش برینداربووە.
بەپێی زانیارییەکان ئەو پێشمەرگەیەی شەھید بووە، ناوی تاریق قادر ، ئەو پێشمەرگەی کە برینداریش بووە ناوی فەرھاد حەسەنە و لە ئێستادا لە نەخۆشخانە چارەسەری پێویست وەردەگرێت و رەوشی تەندروستی ناجێگرە.
شارۆچکەی سیدەکان سەر بە قەزای سۆرانە بە دووری ١٤٠ کیلۆمەتر دەکەوێتە باکووری رۆژھەڵاتی شاری ھەولێر و، ماوەی چەند ساڵێکە بەھۆی بوونی چەکدارانی پەکەکەوە ئەو ناوچەیە شوێنێکی ناسەقامگیرە