Zana Natık Kerem
08 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 08 ئەیلوول 2021
ھەولێر ــ AA
شاندێکی باڵای ئەمنیی عێراقی بە سەرۆکایەتی وەزیری بەرگریی، جومعە عناد بەمەبەستی ئاگاداربوون لە رەوشی ئەمنیی کەرکووک، گەیشتە پارێزگاکە.
میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە کە وەزیری بەرگریی عێراق، جومعە عناد و سەرۆک ئەرکانی سوپا، فەریقی یەکەم روکن عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا و جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان، فەریقی یەکەم روکن عەبدولئەمیر شممەری و راوێژکاری سەربازیی سەرۆکوەزیران گەیشتووەنەتە پارێزگای کەرکووک.
ئاماژەیان بەوەیشداوە کە ئامانج لە سەردانەکەی شاندەکە، زانیاری ئاگاداربوونە لە رەوشی ئەمنی پارێزگاکە و باسیان لەوەشکردووە کە لە میانی سەردانەکەدا، هەروەها زانیاری لەبارەی ئەو ئۆپەراسیۆنانەی کە ھێزە ئەمنییەکان بۆسەر پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە ژمارەیەک ناوچەی پارێزگای کەرکووک ئەنجامی دەدەن، دراوە بە وەزیری بەرگریی، جومعە عناد.
ئەمەیش دوای ئەوە دێت شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە، سەرچاوەیەکی ئەمنی بە ئاژانسی ئانادۆڵوی رایگەیاند کە لە ئاکامی پەلامارێکی تیرۆریستانی داعش بۆسەر ھێزەکانی لیوای ١٨ی پۆلیسی فیدراڵیی لە سنووری ناحیەی رەشاد باشووری رۆژئاوای پارێزگای کەرکووک، ١٢ پۆلیس کوژران.