07 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 08 ئەیلوول 2021
هه‌ولێر – AA
شاندی جه‌هه‌په به سه‌رۆكایه‌تی جێگری سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په، ئۆغوز كائان ساڵیجی له‌گه‌ڵ وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکان و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی به‌ره‌ی توركمانی عێراقی، ئایدن مه‌عروف كۆبووه‌وه.
شاندی جه‌هه‌په له میانی سه‌ردانه‌كه‌یاندا بۆ عێراق سه‌ردانی نووسینگه‌ی هه‌ولێری مه‌كته‌بی سیاسیی به‌ره‌ی توركمانییان كرد و له‌لایه‌ن وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکانو ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی به‌ره‌ی توركمانی عێراقی، ئایدن مه‌عروف و په‌رله‌مانتار ئیمدات بیلال و به‌رپرسانی حزبه توركمانییهكانهوه پێشوازییان لێ كرا.
جێگری سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په، ئۆغوز كائان ساڵیجی تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی ره‌خساندنی هه‌لومه‌رجێكی شایسته و گونجاوتریان كردووه بۆ توركمانه‌كان له كایه‌ی سیاسی، بازرگانی و ئابووری و جه‌ختیان له پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه كردووه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ كورد و عه‌ره‌ب و پێكهاته نهتهوهیییهكانی دیكه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌یش دا كه باسیان له كێشه‌كانی توركمانه‌كان كردووه و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌م پرسه وه‌ك پرسی پارتێكی سیاسی نابینن و گوتی: "كۆبوونه‌وه‌یه‌كی پڕبه‌رهه‌م بوو و سڵاوی به‌ڕێز سه‌رۆكی گشتییمان به به‌ڕێز وه‌زیر و شاندی یاوه‌ری گه‌یاند. زۆر خۆشحاڵ بووین".