Hemn Baban,Heman Hussein Yaseen
07 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 08 تشرینی یەکەم 2019
هەولێر - AA
وەزیری دەرەوەی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ دوای سەردانەکەی بۆ بەغدا، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە گەیشتە هەولێر و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لە لایەن سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی پێشوازی لێ‌کرا.
وەزیری دەرەوەی رووسیا له ئێستادا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی حكوومه‌ت، مه‌سرور بارزانی له‌كۆبوونه‌وه‌دایه.
بارودۆخی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و عێراق به‌تایبه‌ت هه‌روه‌ها چه‌ند پرسێكی سیاسی و تایبه‌ت به وزه له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆی هه‌ردوولا بۆ تاوتوێكردن هه‌ن.
لاڤرۆڤ جگە لە کۆبوونەوەی لەگەڵ مەسرور بارزانی بڕیارە لە میانی سەردانەکەیدا بۆ هەولێر لەگەڵ هەریەک لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەسعود بارزانی کۆببێتەوە.
هەریەک لە جێگری سەرۆکوەزیران، قوباد تاڵەبانی و وەزیری ناوخۆ، رێبەر ئەحمەد و وەزیری پێشمەرگە، شوڕش ئیسماعیل و وەزیری دارایی و ئابووری، ئاوات شێخ جەناب و سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، فەوزی هەریری و بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، سەفین دزەیی لە پێشوازیی لاڤرۆڤ دا بوون.
ئەم سەردانەی سێرگی لاڤرۆڤ بۆ بەغدا دووەم سەردانێتی، بەڵام سەردانەکەی بۆ ھەرێمی کوردستان بە یەکەم سەردان دادەندرێت.