Zana Natık Kerem
14 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 14 ئادار 2021
ھەولێر ــ AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی رایگەیاند کە سامانی کۆمەڵگای عێراقی، خۆی لە فرەپێکھاتە دەبینێتەوە.
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە کە مستەفا کازمی بەبۆنەی ھاتنەوەی جەژنی خوڵقاندن (برۆنایا)، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی پێکھاتەی سابیئەی مەندائی کردووە.
لە پەیامەکەی مستەفا کازمی-دا ھاتووە:
"بەبۆنەی ھاتنەوەی جەژنی (برۆنایا) گەرمترین پیرۆزبایی لە رۆڵەکانی پێکھاتەی سابیئەی مەندائی دەکەم و ئومێدەوارین ئەم جەژنە، ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ ئەوان و سەرجەم گەلی عێراق".
سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی راشیگەیاندووە کە سامانی کۆمەڵگای عێراقی، خۆی لە فرەپێکھاتە دەبینێتەوە وهاتووە:
"ئەم بۆنانە، دەبنە مایەی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان پێکھاتەکانی گەلی عێراق و جەختیکردنەوە لەسەر یەکڕیزی و خۆشەویستی نێوانیان".