Zana Natık Kerem
14 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 15 ئادار 2021
ھەولێر ــ AA
سوپای عێراق پووچەڵکردنەوەی ھەوڵێکی دزەکردنی تیرۆریستانی داعش لە سووریاوە بۆ ناو عێراق راگەیاند.
ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی عێراق بە پشت بەستن بە راگەیەنراوێکی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق بڵاویکردەوە کە شەوی رابردوو، ھێزێکی فەوجی سێ سەربە لیوای شەش لە فەرماندەیی ناوچەی شەشی سنوور، بەرپەرچی ھەوڵێکی دزەکردنی ژمارەیەک تیرۆریستانی داعشیان لەناو خاکی سووریاوە بە ئاراستەی سنووری کارگێڕی ناوچەی دوکچی رۆژئاوای چیای شنگال داوەتەوە و ھاتووە:
"دواتر شەڕ و پێکدادان لەنێوان ھێزەکانی فەوجی سێ و ژمارەیەک تیرۆریستی داعش لە چیای شنگال روویداوە کە ٣٠ی خولەک بەردەوام بووە و لە میانیدا، ھەوڵەکە پووچەڵکراوەتەوە و تیرۆریستانی داعش بەرەو سووریا ھەڵاتن".
ئاماژە بەوەیشدراوە کە دواتر ھێزەکانی پاسەوانی سنوور، ئۆپەراسیۆنێکیان بە ئامانجی راوەدوونانی تیرۆریستانی داعش لە چیای شنگال ئەنجامداوە کە لە میانیدا، تیرۆریستانی داعش لە ناوچەکە ھەڵاتوون و لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەیشدا، پاسەوانێکی سنوور کوژراوە.