Zana Natık Kerem
04 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 04 تەمووز 2023
ھەولێر – AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی عێراق، رافل یاسین خزەیر-ی لە پۆستەکەی دوورخستەوە و لە شوێنی ئەو عەممار سوبحی خەلەف-ی دانا.
سەرچاوەیەک لە حکوومەتی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی ئەو وڵاتە ئاماژەی بەوەداوە کە سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی عێراق، رافل یاسین خزەیر لەلایەن محەمەد شیاع سوودانی-یەوە لە پۆستەکەی دوورخراوەتەوە، بە بێ ئەوەی ئاماژە بە هۆکارەکەی بکات.
ھاوکات بەپێی بەڵگەنامەیەک کە لە میدیای عێراقدا بڵاوکراوەتەوە، عەممار سوبحی خەلەف لە شوێنی رافل یاسین خزەیر بۆ پۆستی سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی دانراوە.
رافل یاسین خزەیر لە نیسانی ٢٠٢٠، کرابووە سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی عێراق و بۆ ماوەی سێ ساڵ و سێ مانگ ئەو پۆستەی بەڕێوەبرد.