Sarmand Hameed
19 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 20 کانوونی دووەم 2020
هەولێر - AA
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەفین دزەیی پێشوازی لە کۆنسوڵی گشتی تورکیا لە هەرێمی کوردستان، هاکان کاراچای کرد.
سەفین دزەیی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردووەتەوە، پێشوازییم لە کۆنسوڵی گشتی تورکیا لە هەرێمی کوردستان، هاکان کاراچای کرد.
دزەیی نووسیوویەتی: "لەبارەی پێشهاتەکانی وڵات ئاڵوگۆڕی بۆچوونەکانمان کرد، هەروەها باسمان لە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا و چۆنییەتی بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان کرد".
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ تویتەکەی دوو وێنەی کۆبوونەوەکەیشی بڵاوکردووەتەوە.