Zana Natık Kerem
24 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 25 کانوونی دووەم 2021
ھەولێر ــ AA
شاندی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتی وەزیری دارایی، ئاوات شێخ جەناب گەیشتە بەغدا و چاوەڕوان دەکرێت بۆ گفتوگۆکردن لەسەر جێگیرکردنی پشکی ھەرێمی کوردستان لە بوودجەی گشتیی ٢٠٢١ی عێراق لەگەڵ لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆببێتەوە.
سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا، فارس عیسا بە ئاژانسی ئانادۆڵوی رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ شاندی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە ئامانجی جێگیرکردنی پشکی ھەرێمی کوردستان لە بوودجەی گشتیی ٢٠٢١ی عێراق، گەیشتووەتە بەغدا.
شاندەکەی ئەمجارەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە لایەن وەزیری دارایی، ئاوات شێخ جەناب-ەوە سەرۆکایەتی دەکرێت و ئەندامەکانی لە ھەریەک لە وەزیری پلاندانان، دارا رەشید و وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری بەغدا، خالید شوانی و سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، ئومێد سەباح پێکھاتووە.
شاندی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەچوارچێوەی سەردانەکەی بۆ بەغدا بهمهبهستی گفتوگۆکردن لەسەر جێگیرکردنی پشکی ھەرێمی کوردستان لە پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی ٢٠٢١ لەگەڵ لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە.