02 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 02 کانوونی دووەم 2021
بەغدا - AA
لە ئاکامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو بە ئۆتۆمبێلێکی سەربازییدا لە پارێزگای کەرکووک باکووری عێراق، ئەفسەرێک و سێ سەرباز کوژران.
ئەفسەرێک لە پۆلیسی پارێزگای کەرکووک رایگەیاند، بۆمبێکی چێنراو بە ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی لە جۆی هەمەر لە قەزای داقوق باشووری رۆژهەڵاتی کەرکووک تەقییەوە.
ئەفسەرەکە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکریت بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند، لە ئاکامی تەقینەوەکەدا ئەفسەرێک بە پلەی ملازم و دوو سەرباز کوژران و سەربازێکی دیکە برینداربوو.
تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارییەتی خۆی لە ئەنجامدانی ئەو هێرشە رانەگەیاندووە بەڵام سەرچاوە ئەمنییەکە رایگەیاند، رێکخراوی تیرۆریستی داعش لەپشت ئەنجامدانی ئەو کردە تیرۆریستییە دایە.
لە کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠١٧دا، ھێزە عێراقییەکان بە پاڵپشتیی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژبە داعش و دوای سێ ساڵ لە شەڕی سەخت دژبە چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش، کۆنترۆڵکردنەوەی تەواوی رووبەریان راگەیاند کە بە یەک لەسەر سێی خاکی عێراق ھەژماردەکرا کە داعش لە ھاوینی ٢٠١٤دا داگیری کردبوو.
وێڕای ئەوەی سهرۆكوهزیرانی پێشووتری عێراق، حهیدهر عهبادی لە ساڵی ٢٠١٧دا، سهركهوتنی بهسهر ئهو رێكخراوهدا راگهیاند و ھێزەکانی عێراق داعشیان لە ناوچەکاندا شکست پێهێناوە و شارەکانيان ئازادکردووە، بەڵام شانە نووستووەکانی رێکخراوەکە تاکو ئێستا بەردەوامن لەسەر ھێرشەکانیان بهتایبهت لە گوندەواری پارێزگاکانی نەینەوا، کەرکووک، سەڵاحەددین و ئەنبار.