Zana Natık Kerem
11 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 11 تشرینی دووەم 2020
ھەولێر ــ AA
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)، بڵاوکردەوە.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە رایگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، سێ ھەزار و ٥٧٧ کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون و ٥٢ کەسیش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق راشیگەیاندووە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو ھەزار و ٤٣٢ کەسی دیکە لە ڤایرۆسەکە، چاکبوونەتەوە.
راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق ئاماژەی بەوەیشداوە کە کۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە عێراق، گەیشتووەتە ٥٠٥ ھەزار و ٣١٠ کەس و لەو ژمارەیەش ١١ ھەزار و ٤٣٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٤٣٤ ھەزار و ٦٦٥ی دیکەیش چاکبوونەتەوە.