zana natik
03 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 04 ئادار 2021
ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی عێراق بڵاویکردەوە، ١٠ مووشەک ئاراستەی بنکەی عەین ئەسەد رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار کراون کە ھێزەکانی ئەمریکا و عێراق تیایدا جێگیرکراون.
ئاماژەی بەوەیشداوە کە ١٠ مووشەکەکە لە بنکەی عەین ئەسەد کەوتوونەتەخوارەوە.
تا ئێستا ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و حکوومەتی عێراق ھیچ روونکردنەوەیەکیان لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.
ئەمەیش دوای ئەوە دێت چەند رۆژێک لەمەوبەر ھێزەکانی ئەمریکا لە رۆژھەڵاتی سووریا ھێرشی ئاسمانییان کردبووە سەر گرووپێکی چەکدار کە لەلایەن ئێرانەوە پشتوانی دەکرێن.