Abdullah Abdulmanaf Shukur
02 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 03 ئادار 2021
هەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی بڵاوکردەوە.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٩٩ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە کە زۆرترین ژمارەیان لە هەولێر بووە بە ٨٢ تووشبوو، ٥٣ لە سلێمانی، ٥٨ لە دهۆک، شەش کەس لە گەرمیان.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١١٩ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە.
بەپێی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستی لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، یەک کەس لە هەولێر بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانی لەدەستداوە.
تا ئێستا، ١٠٣ هەزار و ٧٤٤ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە و دوو هەزار و ٨٤ کەسیش ماون لەژێر وەرگرتنی چارەسەردان.
تا ئێستاش لە هەرێمی کوردستان سێ هەزار و ٥٢٢ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.