Zana Natık Kerem
03 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 04 کانوونی دووەم 2021
ھەولێر ــ AA
لە ئاکامی ھێرشێکی داعش بۆسەر خاڵێکی سوپای عێراق لە پارێزگای دیالە، حەوت سەرباز کوژران و برینداربوون.
لەوبارەیەوە ئەفسەر لە پۆلیسی دیالە، ملازمی یەک شەعلان کاملی لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆلو رایگەیاند کە ژمارەیەک تیرۆریستی داعش ھێرشیانکردووەتە سەر خاڵێکی سوپای عێراق لە قەزای خانەقین باکووری دیالە.
شەعلان کاملی ئاماژەی بەوەیشدا کە لە ئاکامی ھێرشەکەدا، یەک سەرباز کوژراوە و شەشی دیکەیش برینداربوون.
باسی لەوەشکرد کە وێرای ئەوەی ئۆپەراسیۆنەکان درێژەیان ھەیە، بەڵام تیرۆریستان ناوە ناوە ھێرش دەکەنە سەر ھێزە عێراقییەکان.