Zana Natık Kerem
12 ئەیلوول 2023•نوێکردنەوە: 12 ئەیلوول 2023
ھەولێر – AA
وەزیری دەرەرەی عێراق، فوئاد حوسێن لە میانی کۆنگرەیەکی ڕژۆنامەوانییدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی نەمسا، ئەلیکساندەر شالنبێرێگ ڕایگەیاند: "دەستووری عێراق ڕێگا بە ھیچ لایەنێک نادات خاکی عێراق بۆ ھێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ بەکار بھێندرێت، ھەروەھا ماوەی ٥٠ ساڵە ژمارەیەک گرووپی چەکدار لە ھەرێم بوونیان ھەیە".
فوئاد حوسێن دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی نەمسا، ئەلیکساندەر شالنبێرێگ کە ئەمڕۆ لە بەغدا بەڕێوەچوو، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی ھاوبەشیان ئەنجام دا.
وەزیری دەرەوەی عێراق لە میانی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی نەمسا خستەڕوو و رایگەیاند لە کۆبوونەوەکەدا لەگەڵ ئەلیکساندەر شالنبێرێگ، ژمارەیەک دۆسیەیان تاوتوێ کردووە لەسەروویانەوە پەیوەندیی سیاسیی نێوان ھەردوو وڵات، ھەروەھا کاری کۆمپانیا نەمساوییەکان لە عێراق لەگەڵ دووبارە دەست پێکردنەوەی گەشتی ئاسمانی نێوان بەغدا و نەمسا.
فوئاد حوسێن لە بەشێکی قسەکانیدا باسی لەوەکرد کە دەستووری عێراق ڕێگا بە ھیچ لایەنێک نادات خاکی عێراق بۆ ھێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ بەکار بھێندرێت و گوتی: "ماوەی ٥٠ ساڵە ژمارەیەک گرووپی چەکدار لە ھەرێم بوونیان ھەیە".
وەزیری دەرەرەی عێراق، فوئاد حوسێن ئاماژەی بەوەکردەوە کە پەیوەندیی عێراق لەگەڵ ئێران بەھێزە و ڕایگەیاند: "عێراق ڕەتی دەکاتەوە کە خاکەکەی لەلایەن ھەندێک گرووپەوە بۆ ھێرشکردنە سەر ئێران بەکار بھێندرێت، ھەروەھا ھەڕەشەکردن لە سەروەریی عێراق ڕەت دەکەینەوە".
فوئاد حوسێن لەبارەی ڕێککەوتننامە ئەمنییەکەی نێوان عێراق و ئێران ئاماژەی بەوەدا لە عێراق پابەندە بەو ڕێککەوتننامە ئەمنییەی کە لەگەڵ ئێراندا واژووی کردووە کە بریتیبوو لە دوورخستنەوەی گروپە چەکدارەکان لە سنوور و گواستنەوەیان بۆ کەمپەکانی ناو ھەرێم کە دوورن لە سنوورەکان و ڕاشیگەیاند کە سبەی چوارشەممە، بەمەبەستی تاوتوێکردنی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەکە لەگەڵ بەرپرسانی ئێران، سەردانی تاران دەکات.
ھەروەھا وەزیری دەرەرەی عێراق ئاماژەی بە ڕێککەتننامەی ئەمنی نێوان عێراق و نەمسا دا و گوتی: "ڕێککەوتننامەی ئەمنی لەگەڵ نەمسا، بە مانای زیادکردنی ھێزە بیانییەکان لە عێراق نایەت، بەڵکو ڕێککەوتننامەکە، تایبەتە بە پێشکەشکردنی ڕاوێژ، ئاڵوگۆڕی زانیاری ھەواڵگریی، ھەروەھا مەشق و ڕاھێنان".
لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی نەمسا، ئەلیکساندەر شالنبێرێگ ڕایگەیاند کە سەرانەکەی بۆ بەغدا لەسەر بانگھێشتی ھاوتا عێراقییەکەی ئەنجامداوە و ئاماژەی بەوەدا کە ئەمڕۆ دووشەممە، دووبارە باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە بەغدا دەکەنەوە.
ئەلیکساندەر شالنبێرێگ باسی لەوەیش کرد کە لە میانی کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ فوئاد حوسێن، ژمارەیەک پرسی گرنگیان تاوتوێ کردووە لەوانە، پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و نەمسا لە بوارە سیاسیی، ئابووریی و ئەمنییەکاندا.
وەزیری دەرەوەی نەمسا ئاشکراشی کرد کە لەسەردانەکەی بۆ بەغدا، رێککەتننامەیەک لە بواری ئاسایشی ناوخۆدا لەگەڵ عێراقدا واژوو دەکەن.
وەزیری دەرەوەی نەمسا، ئەلیکساندەر شالنبێرێگ ئاماژەی بەوەیشدا کە عێراق ڕۆڵێکی گرنگ لە سەقامگریی ناوچەکەدا دەگێرێت.
دوێنێ یەکشەممە، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەحمەد سەحاف کە ڕۆژی ١١ی ئەم مانگە وەزیری دەرەوەی نەمسا، ئەلیکساندەر شالنبێرێگ سەردانی بەغدا دەکات.
بەپێی زانیارییەکان، وەزیری دەرەوەی نەمسا دوای تەواوبوونەوەی کۆبوونەوەکانی لەگەڵ بەرپرسانی عێراق، سەردانی ھەولێر دەکات و لە میانیدا لەگەڵ بەرپرسانی ھەرێمی کوردستان-عێراق کۆدەبێتەوە.