Ali Makram Ghareeb
21 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 23 شوبات 2022
كه‌ركووك – AA
خانووه دێرینه‌كانی كه‌ركووك باکووری عێراق كه بۆ سه‌رده‌می عوسمانییه‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه، بوونه‌ته یه‌كێكه له هێما و سیمبوله هه‌ره دیاره‌كانی شاره‌كه.
مامۆستا له كۆلێژی ته‌لارسازیی و نه‌خشه‌سازیی زانكۆی وه‌قفی فاتیح سوڵتان مه‌همه‌ت، پرۆفیسۆر دكتۆر سوبحی سه‌عاتچی به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند، خانووه دێرینه‌كانی كه‌ركووك له كۆتایییهكانی سه‌ده‌ی حهڤدههەمی زاینیی بونیاد نراون و گوتی: "ئه‌م خانووه دێرینانه مێژووه‌كه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نزیكه ٢٠٠ ساڵ. ئه‌و خانووانه‌ی هێشتا ماونه‌ته‌وه مێژووه‌كه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نزیكه‌ی ١٢٠-١٥٠ ساڵ. هه‌رچه‌ند ئه‌م خانووه دێرینانه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه په‌راوێز خراون، به‌ڵام خۆیان به‌رامبه‌ر تێپه‌ڕینی كات راگرتووه و خاوه‌ن ته‌لارسازیی تایبه‌تی توركمانه‌كانن".
سوبحی سه‌عاتچی به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه زیاتر له ٧٠٠ خانووی دێرین كه له سه‌رده‌می عوسمانییه‌كانه‌وه ماونه‌ته‌وه هێشتا كه‌ڵكیان لێ وه‌رده‌گیرێت، گوتی: "ئه‌م خانووانه كه له‌لایه‌ن وه‌ستاكانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌وه بونیاد نراون، هه‌ندێك هێمای سه‌رده‌می عوسمانییه‌كانیان پێوه دیاره و له بونیادنانی ئه‌م خانووانه‌دا، سوود له ئه‌زموونی وه‌ستاكانی ته‌ورێز (باکووری رۆژئاوای ئێران) وه‌رگیراوه".
لێكۆڵه‌ر و نووسه‌ر له شاری كه‌ركووك، سامی بهیرەقدار به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه خاوه‌نی خانووه‌كان به توانای سنوورداری خۆیان هه‌وڵی نۆژه‌نكردنه‌وه‌یان ده‌ده‌ن، به‌ڵام ناتوانن وه‌ك پێویست خانووه‌كانیان نۆژه‌ن بكه‌نه‌وه و به پێویستی ده‌زانێت، ده‌وڵه‌ت داكۆكی له شوێنه‌واره مێژوویییهكانی كه‌ركووك بكات و گوتی: "ئه‌م خانووه مێژوویییانه پێویستییان به نۆژه‌نكردنه‌وه و گرنگی پێدان هه‌یه. دواهه‌مین وه‌ستا كه بونیادنانی ئه‌و خانووانه‌دا به‌شداری كردووه وه‌ستا كازم به‌گ بووه له ته‌مه‌نی ٨٥ ساڵیدا".
فازڵ بهیرەقداری ته‌مه‌ن ٨٢ ساڵ كه خانووه‌كه‌ی له باپیرییه‌وه بۆ ماوه‌ته‌وه و له‌گه‌ڵ منداڵ و نه‌وه‌كانی تیایدا ژیاوه، گوتی: "ته‌واوی خانووه‌كه به به‌ردی قسڵ دروست كراوه، دروستكردنی خانووه‌كان نزیكه‌ی سێ ساڵی خایاندووه".
ماڵه‌كه‌ی بهیرەقدار به هێماكانی ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌م و ده‌رگا دارینه‌كان سه‌رنجی مرۆڤ راده‌كێشن.