Ozhin Jola
13 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 14 تەمووز 2020
كه‌ركووك - AA
یه‌كێك له خزمانی نەخۆشێکی هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)، لەنەخۆشخانەی گشتیی کەرکووک ئامێرێكی هەناسەدانی دەستکرد، كه به ڤێنتیله‌یته‌ر ناسراوه، شکاندووه، کە نرخه‌كه‌ی زیاتر لە پەنجا هەزار دۆلارە و هه‌وڵیشیان داوه به‌ڕێگه‌ی عه‌شایه‌ریی چاره‌سه‌ری كێشه‌كه بكه‌ن.
رووداوەکە درەنگانێکی شەوی رابردوو ڕوویداوە، به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، هۆكاره‌كه‌ی توڕەبوون و تێکچوونی دۆخی دەروونی یه‌كێك له کەسوکاری نه‌خۆشێكی نێو نەخۆشخانەکە بووه.
بەڕێوبەری تەندروستیی کەرکووک، زیاد جبووریی، له‌وباره‌یه‌وه له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، دوای ئەوەی بەرپرسانی نەخۆشخانەکە له رووداوه‌كه ئاگادارده‌كرێنه‌وه، له‌رێگه‌ی پاسەوانانی نەخۆشخانەکەوه ئه‌و كه‌سه‌ی ڤێنتیلهیتهرهكهی شكاندووه قۆڵبهستدهكرێت و لەئێستاشدا راگیراوە.
زیاد جبووریی ئاشكراشیكرد، کەسوکاری ئه‌و كه‌سه‌ی ڤێنتیلهیتهرهكهی شكاندووه، هەوڵی زۆریان داوە بۆ ئەوەی کێشەکە بەڕێگه‌ی عەشایەریی چارەسەربکرێت و ئامادەییان دەربڕیوە بۆ ئه‌وه‌ی ئامێرەکە بكڕنه‌وه و دۆسیه‌كه نەگاتە دادگا بەڵام ئه‌وان وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ته‌ندروستیی قایل نەبوون و دەیانەوێت بەپێی یاسا مامەڵەی لەگەڵ بکرێت.