Heman Hussein Yaseen
30 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 01 تشرینی دووەم 2021
هه‌ولێر - AA
لە ئاکامی ھێرشێکی تیرۆریستانی داعش بۆسەر ھێزەکانی پێشمەرگە لە میحوەری کەرکووک، دوو پێشمەرگە شەھید بوون.
پەیجی دژە تیرۆری کوردستان بڵاوی کردووەتەوە، تیرۆریستانی داعش لە میحوەری کەرکووک ھێرشیان كردووه‌ته سەر ھێزەکانی پێشمەرگە و دوو پێشمەرگە شەھید بوون.
بەپێی زانیارییەکانی پەیجی دژەتیرۆری کوردستان، کەمێک پێش ئێستا چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش ھێرشیان کردووه‌ته سەر فەوجی دووی لیوای ١٠ی وەزارەتی پێشمەرگە لە ناوچەی زرگە زراو لە سنووری میحوەری کەرکووک و، له ئاكامدا دوو پێشمه‌رگه شه‌هید بوون.
هێرشه‌كه كاتژمێر ٩:٣٠ ئه‌مشه‌و روویداوه و، به‌پێی زانیارییه‌كان، چه‌ند چه‌كدارێكی داعش به چه‌كی جۆری بیكه‌یسی ته‌قه‌یان له سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه كردووه و دواتر له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه وه‌ڵامیان دراوه‌ته‌وه و تیرۆریستان نه‌یانتوانیوه پێشڕه‌ویی بكه‌ن و، له ئه‌نجامی ئه‌م هێرشه‌شدا دوو پێشمه‌رگه شه‌هید بوون و برینداریش هه‌یه.