Heman Hussein Yaseen
30 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 31 تشرینی یەکەم 2021
ههولێر - AA
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە کە ئەمڕۆ لە ھەرچوار پارێزگاکەی ھەرێمی کوردستان ئاسمان ھەوری تەواو دەبێت و لەکاتەکانی نیوەڕۆشدا بارانی پچڕ پچڕ دەبارێت و ھەندێکجار ھەورەتریشقەی لەگەڵدایە.
ھاوکات کەشناسی ھەرێمی کوردستان ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە سبەی یەکشەممە بەھەمانشێوە، لەکاتەکانی بەیانییدا بەشێوەیەکی پچڕ پچڕ باران و ھەورە تریشقە لە زۆربەی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستاندا ھەیە.
لە ئێستاشدا، ئاسمانی شاری ھەولێر گۆڕانکاریی کەشوھەوای بەسەردا ھاتووە و، لەھەندێک شوێن تەم و مژ بوونی ھەیە و ھاوکات بەشێوەیەکی پچڕ پچڕ باران و لە ھەندێک شوێن تەزرە دەبارێت.