Zana Natık Kerem
20 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 20 ئەیلوول 2020
هەولێر ــ AA
دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق رایگەیاند كە سێ تیرۆریستی داعش لە پارێزگای كەركووك باكووری عێراق، دەستگیركراون.
بەپێی راگەیەندراوێكی دەزگای ناوبراو، هێزەكانی ئاسایشی نیشتمانیی لە پارێزگای كەركووك، سێ تیرۆریستیان دەستگیركردووە كە وەك چەكدار لە بەناو دیوانی جوند لە ویلایەتی كەركووك سەربە داعش كاریان كردووە.
لە راگەیەندراوەكە ئاماژە بەوەیشدراوە كە ئەو سێ تیرۆریستە بەپێی فەرمانی دادوەری، دەستگیركراون.
باس لەوەشكراوە كە ئەو سێ تیرۆریستە دانیان بەوەداناوە كە بەشداری لە شەڕەكانی بەشیر، ئامرلی و عەلاوە كردووە و چەندین بازگەی سەختەشیان بۆ هێرشكردنە سەر هێزە ئەمنییەكان داناوە.
لە كۆتایی راگەیەندراوەكەدا باس لەوەكراوە كە دوای وەرگرتنی گوتەكانیان، دەستگیركراوەكان بە ئامانجی تەواوكردنی لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیاندا، رەوانەی لایەنی دادوەریی كراون بۆ ئەوەی رێوشوێنی یاسایی لە بەرامبەریان بگیرێتەبەر.