08 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 08 کانوونی یەکەم 2020
كەركووك – AA
cبهپێی زانیارییهكانی پهیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، كاتژمێر ٨ی ئەمشەو، حهوت دوكانی بازاڕی حهسیرهكه بههۆكارێكی نادیار گڕیان گرتووه.
لهوبارهیهوه، شایهتحاڵ هونەر محەمەد سهبارهت رووداوەكە له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماژهی بهوهكرد كاتژمێر هەشت گوێیان لەدەنگێكی بەهێزبووه، وایانزانیوه تەقینەوەیە بەڵام دواتر بینیویانه ئاگر و دوكەڵ لەژمارەیەك دووكانی نزیكی ماڵیان بەرزبوەتەوە و گوتی: "بۆیه دەستبەجێ پەیوەندییمان بەتیمەكانی بەرگری شارستانییهوه كرد".
ههر لهبارهی رووداوی ئاگر كەوتنەوەكەوه، بەرپرسی راگەیاندنی بەرێوهبەرایەتی بەرگریی و شارستانی كەركووك، قەیس عەبدولرەزاق، بەئاژانسی ئانادۆڵوی گوت، پێنج دوكانی چاككردنەوەی ئۆتۆمبیل سووتاون و دووان لە دوكانەكان وەستای فیولپهمپی ئۆتۆمبیل بوون كە كاریان بە ماددەی بەنزین كردووه، ئەویش وایكردووه ئاگرەكە بەخێرایی تەشەنە بكات.
قەیس عەبدولرەزاق باسی لەوەیشكرد، هۆكاری ئاگرەكە دیار نییە و چاوەڕوانی دەرئەنجامی لێكۆڵینهوهكانی پۆلیسی بەڵگە و تاوانن.
ماوەی دوو رۆژە دوكانەكانی چاككردنەوە و فرۆشتنی كەرەستەی ئۆتۆمبێل له بازاری حەسیرەكەی شاری كەركووك لە دژی بڕیاری ئیدارەی شارەكە لەبارەی چۆڵكردنی دوكانەكانیان و چوونیان بۆ ناوچەی پیشەسازی سەردەم خۆپشاندان و نارەزایەتییان ئەنجامدا.