Zana Natık Kerem
03 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 04 نیسان 2023
ھەولێر – AA
لە میانی ئۆپەراسیۆنێکی ھێزەکانی سوپای عێراقدا لە پارێزگای ئەنبار رۆژئاوای ئەو وڵاتە، دەست بەسەر ١٢٨ بۆمبی چێنراودا گیرا.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە رایگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانی سەربە بەڕێوەبەرایەتیی ھەواڵگریی سەربازیی سەربە وەزارەتی بەرگریی، ئۆپەراسیۆنیکیان لە دەورووبەری قەزای عانە رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار ئەنجامداوە.
راشیگەیاندووە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، دەست بەسەر ١٢٨ بۆمبی چێنراودا گیراوە.
باسی لەوەیش کردووە کە بۆمبەکان دوای ھەڵگرتنەوەیان لەلایەن تیمی ئەندازیاریی سەربازییەوە، لەناوبراون.