Rawan Subhi Obaiullah
23 ئاب 2024•نوێکردنەوە: 27 ئاب 2024
دھۆک - AA
لە رووداوێکی ھاتوچۆدا لە رێگا نێوان ھەولێر و دھۆک، چوار سەربازی بیانی کە دەوترێت بەریتانین و لە نێو ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژ بە رێکخراوی تیروریستیی داعش، برینداربوون.
بەپێی زانیارییەکان، رووداوەکە لە ناوچەی کەڵەکچی سەربە قەزای شێخان لە سنووری پارێزگای دھۆک روویداوە، تائێستا وردەکاری رووداوەکە و دۆخی تەندروستی بریندارەکان ئاشکرا نەکراوە.