Heman Hussein Yaseen
27 ئاب 2024•نوێکردنەوە: 27 ئاب 2024
هەولێر - AA
درەنگانی ئەمشەو بەهۆکارێکی نەزانراو ئاگر لە ژمارەیەک دوکانی جوانكاری ئۆتۆمبێل کەوتەوە و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە گەیشتنە شوێنەکە.
دوکانەکان دەکەونە سەر شەقامی ٦٠ مەتری و کەلوپەلی جوانکاری ئۆتۆمبێلیان تیادایە.
لە ئێستادا تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەكەن، هاوکات تیمەکانی فریاکەوتنی تەندروستی گەیشتوونەتە شوێنەکە.
تا ئێستا دەزگا فەرمییەکان هیچ زانیارییەکیان نەداوە بەهۆی سەرقاڵیان بە کوژانەوەی ئاگرەکە و چاوەڕوان دەکرێت لە ماوەکانی داهاتوودا زانیاری زیاتر بخەنەڕوو.
دوکانەکانی جوانکاری ئۆتۆمبێل نزیکەی ٣٠ دوکان دەبن و دەکەونە سەر شەقامی ٦٠ مەتری لە گەڕەکی گڵکەندی شاری هەولێر.