15 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 15 تەمووز 2020
بەغدا ــ AA
وەزیری ناوخۆی عێراق، عوسمان غانمی هۆشداری دا بە ئەفسەرانی وەزارەتی ناوخۆ و رایگەیاند كە هەر ئەفسەرێك لە پلەی ملازم تا پلەی عەقید، ئەگەر ئەركەكەی بە باشی جێبەجێ نەكات، ئەوا رەوانەی سەر سنووری دەكات.
عوسمان غانمی لە میانی كۆبوونەوەی لەگەڵ فەرماندە ئەمنییەكاندا لە فەرماندەیی پۆلیسی بەغدا گوتی: "هەر ئەفسەرێك لە پلەی ملازم تا پلەی عەقید لە وەزارەتی ناوخۆ، ئەركەكەی بە باشی جێبەجێ نەكات، ئەوا رەوانەی سەر سنووری دەكەم".
راشیگەیاند، هەر ئەفسەرێك بە پلەی عەمید لە وەزارەتی ناوخۆ لێهاتوو نەبێت، ئەوا لە پۆستەكەی دوور دەخرێتەوە و دوای شەش مانگیش خانەنشین دەكرێت.
وەزیری ناوخۆی عێراق، عوسمان غانمی سەبارەت بە رەوشی ئەمنیی گوتی: "رەوشی ئێستامان بەرگەی هیچ هەڵەیەكی ئەمنیی ناگرێت، جگە لەوەیش هەر فەرمانبەرێك لە وەزارەتی ناوخۆ تەنها لەبەر مووچە دەوام بكات، ئەوا شوێنی لە وەزارەتدا نابێت".