Heman Hussein Yaseen
03 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 04 مای,س 2023
هەولێر - AA
فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە کە وەزیری کارەبای هەرێمی کوردستان، کەمال محەمەد ساڵح سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی ئەنجوومەنی وەزارەتەکەی کردووە و باسی لە داھاتی کارەبا و فرۆشتنی وزە و کەمکردنەوەی قەرزەکانی کارەبا و سیستەمی پریپەید کردووە.
ئاماژەی بەوەیشداوە کە لە کۆبوونەوەکەدا، بڕیاری جێبەجێکردنی سیستەمی پریپەید (خەرجی پێشەکی) درا و ئەم بڕیارە لە سەرەتادا لە ژمارەیەک لە یەکەکانی نیشتەجێبوونی شارە گەورەکان دەست پێ دەکرێت، ئەم ھەنگاوەش یەکێکە لە پڕۆژەکانی وەزارەتی کارەبا بۆ باشترکردنی خزمەتگوزاریی و دادپەروەریی لە دابەشکردنی کارەبا و کەمکردنەوەی سەرپێچییەکانی کارەبا.
راشیگەیاندووە کە وەزیری کارەبای هەرێمی کوردستان بەڵێنی داوە وەک وەزارەت باشترین میکانیزم و ھەوڵەکان دەخەنە گەڕ بۆ ئەوەی لە وەرزی ھاویندا کە خواست لەسەر کارەبا زیاد دەبێت ھیچ کێشە و گرفتێک تووشی ھاووڵاتییان نەبێت.