Rewa Mahmood Hasan
21 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 21 کانوونی یەکەم 2019
سلێمانی - AA
لە میانی نزیکبوونەوە لە کاتەکانی دەستپێکردنی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، گوتەبێژی ئەنجوومەنی ناوەندی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لەتیف نێروەیی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "هەموومان چاوڕوانی ئەم رۆژە بووین، ئەمڕۆ کەرنەڤاڵی سەرکەوتنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە، کەرنەڤاڵی تەبایی و چەپکە گوڵەکەی هەڤاڵ مام جەلالە و دەست لە ناو دەستە بۆ بەهێزکردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە. پیشنیازکراوە و یەک پەیڕەو ئامادە کراوە کۆنگرە بڕیاری لێدەدات. کۆنگرەیەکی سەرکەوتوو دەبێت".

لەبارەی چۆنیەتی هەڵبژاردنی سکرتێری گشتی گوتەبێژی ئەنجوومەنی ناوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بێ ئاگایی خۆی نیشاندا و گوتی: "ئەوە ئەرکی کۆنگرە دەبێت و ئەندامانی کۆنگرە بڕیاری لێ دەدەن".