Rewa Mahmood Hasan
21 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 21 کانوونی یەکەم 2019
سلێمانی - AA
بەشێک لە ئەندامانی هەڵبژێردراو بە مەبەستی بەشداریکردن لە چوارەمین کۆنگرەی یەکیتی نیشتمانیی کوردستان گەیشتنە هۆڵی کۆنگرە.
ئۆتۆمبێلی ئەندامانی کۆنگرە دوای تێپەڕبوون لە بەربەستە ئەمنییەکان و لە میانی رێوشوێنێکی ئەمنی توند دا، گەیشتنە هۆڵی کۆنگرە.
چاوەڕوان دەکرێت کاتژمێر ١١:٠٠ دەستپێکی کۆنگرە بێت و بڕیارە بە گوتاری جێگرانی سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان کۆسرەت رەسول عەلی و بەرهەم ئەحمەد ساڵح، کۆنگرە دەست بە کارەکانی بکات.