Sarmand Hameed
26 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 26 تشرینی یەکەم 2021
هەولێر - AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی پێشوازیی لە شاندێکی کۆمەڵەی کورتە باڵاکانی عێراق کرد.
بەگوێرەی ئەو راگەیەندراوەی کە لە نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاوکراوەتەوە، لە میانی دیدارەکەدا، مستەفا کازمی گوێی لە گرنگترین داواکاریی و پێداویستییەکانیان و ئەو زەحمەتیانەی کە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، گرتووە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە کە مستەفا کازمی دەزگا حکوومییە پەیوەندارەکانی راسپاردووە کە ئاسانکاری بۆ ئەو پێداویستی و داواکارییانە بکەن کە لەلایەن شاندی کۆمەڵەی کورتە باڵانەوە پێشکەش کرابوو، بەجۆرێک کە دەستەبەری پێداویستییەکانیان بکات.
سەرۆکوەزیرانی عێراق بەڵێنی بە شاندەکە داوە کار بکەن بۆ پەلەکردن لە جێبەجێکردن و دەرکردنی ئەو یاسایانەی کە خزمەتیان پێ دەکات، وەک بەشێکی کارا و گرنگ لە کۆمەڵگای عێراقی.