Heman Hussein Yaseen
25 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 26 تشرینی یەکەم 2021
ھەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه كه لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هه‌زار و دوو کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون و ٢٣ حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە
وەزارەتەکە لە راگەیاندراوێکدا ئاماری پەیوەست بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێی بڵاوکردووەتەوە و ئەوەی خستووەتەڕوو، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە ئەنجامی هه‌شت هەزار و ٥٣٨ پشکنین، ده‌ره‌نجام هه‌زار و دوو تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون، بەمشێوەیە: لە ھەولێر ٤٣٣ حاڵەت، دھۆک ٢٨٠ حاڵه‌ت، سلێمانی ١٧٩، راپه‌ڕین ٦٦حاڵهت، گه‌رمیان ٣٥ حاڵه‌ت و هه‌ڵه‌بجه نۆ حاڵه‌ت تۆماركراون.
وەزارەتی تەندروستی ئاشکراشیکردووە، کە ھەر لەو ماوەیەدا ٢٣ حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە کە حه‌فت حاڵه‌ت له پارێزگای دهۆك، شه‌ش حاڵه‌ت له پارێزگای سلێمانی، پێنج حاڵه‌ت له پارێزگای هه‌ولێر، سێ حاڵه‌ت له گه‌رمیان، یه‌ك حاڵه‌ت له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و یه‌ك حاڵه‌تیش له راپه‌ڕین بووه.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەیدا، وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٣٩٣ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەوەتەوە، ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەوە تا ئێستا گەیشتووەتە ٣٥٧ ھەزار و ٣١٣ حاڵەت، لەو ژمارەیەش شه‌ش ھەزار و ٣٠٨ کەس گیانیان لەدەستداوە.