09 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 10 تشرینی دووەم 2019
بەغدا ــ AA
سەركردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر داوای لە كاربەدەستانی عێراق كرد، سەركوتكردنی ئەو خۆپیشاندانانەی دژبە حكوومەت كە لە مانگی رابردووداوە ئەو وڵاتەی گرتووەتەوە، رابگرن.
موقتەدا سەدر لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی لەبارەی خۆپیشاندانەوە نووسیوویەتی: "بەسە بۆ ئێوەیە چی دیكە دەنگی چاكسازیی سەركەوت مەكەن، بڕۆ ئەی گەندەڵكار".
لەسەرەتای مانگی تشرینی یەكەمی رابردووەوە، عێراق رووبەڕووی شەپۆلێكی بەرفراوانی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندان بووەتەوە، شەپۆلی یەكەمی خۆپیشاندانەكان لە یەكی تشرینی یەكەمی رابردوودا دەستیپێكرد و ماوەی ھەفتەیەك بەردەوام بوو، شەپۆلی دووەمی خۆپیشاندانەكانیش لە ٢٥ی ھەمان مانگ دەستیان پێكردەوە و بە بەردەوامی رووبەڕووبوونەوە و پێكھەڵپڕژان لە نێوان خۆپیشاندەران و ھێزە ئەمنییەكاندا روودەدات.
سەرەتا خۆپیشاندەران داوای باشكردنی خزمەتگوزارییەكان، بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و رەخساندنی دەرفەتی كاریان دەكرد، بەڵام لەئێستادا، داوای دەستلەكاركێشانەوەی حكوومەتەكەی عادل عەبدولمەھدی دەكەن.
بەپێی دوایین ئامار كە لە لایەن كۆمیسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ لە عێراق بڵاوكراوتەوە ژمارەی كوژراوەكانی خۆپیشاندانەكان بۆ ٢٨٣ كەس بەرزبووەتەوە و ژمارەی بریندارەكانیش گەیشتووەتە ١٣ هەزار كەس.